"عێراق زیاتر لە ھەزار مێگاوات كارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە دەكات"

ئێران دەیەوێت ببێتە دەروازەیەكی سەرەكی بۆ ھاوردەكردنی كارەبا

K24 - ھەولێر    

بەگوێرەی داتاكانی حكوومەتی تاران، ساڵانە عێراق زیاتر لە ھەزار و 200 مێگاوات كارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە دەكات.

بەیام باقری، سەرۆكی سەندیكای پیشەسازی كارەبا لە ئێران رایگەیاند، عێراق ساڵانە لەنێوان ھەزار و 100 بۆ ھەزار و 200 مێگاوات كارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە دەكات.

باقری، جەختی لەوەشكردەوە، كە كۆی ھەناردەكانی ئێران لە كارەبا بۆ وڵاتانی دراوسێ گەیشتووەتە ھەزار و 400 مێگاوات، 100 مێگاوات كارەباش بۆ ھەر یەك لە پاكستان و ئەفغانستان ھاوردە دەكات.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوە، ئێران ئامانجیەتی ببێتە دەروازەیەكی سەرەكی لە ھاوردەی كارەبادا بۆ وڵاتانی دراوسێ.