سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/11/24 پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران حەسەن روحانی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە .
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە خانەوادەی بەڕێز روحانی کرد و هیوای خواست خوای مەزن خوشکی کۆچکردووی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکارەکەی ببەخشێت.