سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڵێن عەبدوڵڵا دەکات
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵڵا بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەی نووسیویەتی: "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب ، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە: "هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و تەواوی ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم".
دوای ئەنجامدانی 10هەمین کۆنگرەی خۆی لە 22 و 23 ئەم مانگە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سکرتێر و جێگری سکرتێر و بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتی هەڵبژارد.
H.J