سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڵێن عەبدوڵڵا دەکات

هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵڵا بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەی نووسیویەتی: "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب ، پیرۆزباییتان لێدەکەم  و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە: "هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و تەواوی ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم".

دوای ئەنجامدانی 10هەمین کۆنگرەی خۆی لە 22 و 23 ئەم مانگە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سکرتێر و جێگری سکرتێر و بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتی هەڵبژارد.

H.J