ھاوردەكردنی چەند بەرھەمێك لە عێراق قەدەغە دەكرێت
لە دەروازە سنوورییەكان رێگری لە ھاوردەكردنیان دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەھۆی زۆری بڕەكەیان لە نێوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ھاوردەی چەند بەرھەمێك قەدەغە دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق رایگەیاند، ھاوردەی بەرھەمەكانی ھەنگوین و شێلم و چەوەندەر لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانییەوە قەدەغە دەكات. ھۆكارەكەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە بڕێكی زۆری ئەو بەرھەمانە لەنێو بازاڕی نێوخۆیی ھەیە و بۆ پاراستنی بەرھەمی نێوخۆی، ئەو بڕیارەیان داوە تاوەكو لەم وەرزەدا نرخەكانیشیان بەرزنەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،سیاسەتی وەزارەتەكەیان لەلایەك پاراستنی بەرھەمی نێوخۆییە و لەلایەكی دیكەش پاراستنی بەكاربەرە و دەبێت سەرجەم دەروازە سنوورییەكان پابەندی ئەو بڕیاری وەزارەتەكە بن.
پێشووتر وەزارەتی كشتوكاڵ ھاوردەی 16 بەرھەمی كشتووكاڵی قەدەغەكرد، ئەوە جگە لە قەدەغەكردنی مریشك و ھێلكە و ماسی بە ھۆكاری زۆربوونیان لە بازاڕە نێوخۆییەكان و ھەروەھا پاڵپشتی جووتیاران.