بەشێکی رێگای هه‌ولێر- سلێمانی داخرا
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکكردنه‌وه و پاراستنی رێگاوبانی كۆیه بڵاویکردەوە، به‌هۆی كاركردن تێیدا له‌ئەمڕۆوه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رێگای كۆیه - كلكه‌سماق داده‌خرێت، كه به‌شێك له شۆفێران ئه‌م ڕێگه‌یه له نێوان پارێزگاكانی سلێمانی -هه‌ولێر به‌كارده‌هێنن.
ئاماژەبەوەشکراوە، پێویسته شۆفێران رێگای سه‌ر شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان به‌كاربهێنن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگا و بانەکان تەرخانکردووە و لە ئێستاشدا رێگای نێوان هەولێر – سلێمانی لە کۆیە و بەنداوی سماقوڵی کاری تێدا دەکرێت.
H.J