زێدان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان چی گوت؟
زێدان: دوای شكسته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ئێستا به‌هێزتر بووین
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی یانه‌ی به‌هێز ببنه‌وه، ده‌شڵێت: دڵنیام یاریزانه‌كانم له‌و یارییه ده‌توانن ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه سبه‌ی ئاسان نابێت و گوتیشی: پاریس سانجێرمان یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی جیهان، یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌و بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان وه‌ك یه‌كه نه‌ك ته‌نیا بۆ گاریس به‌یل، هه‌موومان له پێناو دڵخۆشكردنی هانده‌رانمان هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی باشترین ئاست ده‌ده‌ین و به‌رده‌وامیش ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره و به‌هێزه‌كان یاری بكه‌ین.
زێدان له پبهرسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا زۆرترین پرسیاری له باره‌ی مباپێ لێ كرا، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: له‌مێژه كلیان مباپێ ده‌ناسم، یارییه‌كه‌ی سبه‌ی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و یاریزانه، هه‌ڵبه‌ت من مباپێم خۆشده‌وێت و به‌كه‌سایه‌تی ئه‌و یاریزانه سه‌رسامم و شێوازی یاریكردنهكهشی لای من زۆر سه‌رنجڕاكێشه،
زیزۆ گوتیشی: ناتوانم له نێوان مباپێ و نێیمار باشترینیان ده‌ستنیشان بكه‌م، ده‌شزانم هه‌ردووكیان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئێمه ئاماده‌ن.
زیزۆ ده‌شڵێت: ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رله‌ئێستا مباپێ بۆ یاریكردن و تاقیكردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید هاتۆته لامان، ئێستاش پاش ئه‌م ماوه‌یه به‌ره‌نگاری ئێمه ده‌بێته‌وه.
زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ر تیپه‌كه‌دا هاتووه و ریال مه‌درید به به‌راوردی یاری چوون كاتێك له پاریس دۆڕان ئێستا باشتر بووین، ده‌شڵێت: سبه‌ی ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كه بكه‌ین.
زیزۆ گوتیشی: ئاستبه‌رزی ڤاڵڤێردی و رۆدریگۆ منیان شۆك نه‌كردووه، ئه‌وانه هه‌رچه‌نده هێشتا ته‌مه‌نیان بچووكه به‌ڵام یاریزانی ریال مه‌دریدن و چاوه‌ڕێی ئاستی گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێت.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ریال مه‌درید میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات، هه‌ردوو یانه گه‌یشتنیان بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر كردووه.