له ئێران هێزێكی نوێی ئه‌منی درووست ده‌كرێت
به شێوه‌ی ده‌ورییه‌ی ئه‌منی له ئه‌ركدا ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی بووشه‌هری باشووری ئێران، عه‌لی ره‌زمجۆ، رایگه‌یاند، هێزێكی نوێ له ریزی یه‌كه‌كانی به‌سیج به ناوی (ره‌زوییه‌كان) درووست ده‌كه‌ین، كه به شێوه‌ی ده‌ورییه‌ی ئه‌منی له ئه‌ركدا ده‌بن.
گوتیشی: ئه‌و هێزانه له رێی ده‌ورییه‌كانیانه‌وه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن له پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ده‌ورییانه‌ی به‌سیج به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه بڵاوده‌بنه‌وه و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، خۆپیشاندان و پشێوییه‌كانی ئه‌م دواییه پیلانگێڕییه‌كی جیهانی بوو، به هۆی برایه‌تی نێوان گه‌ل و به‌رپرسانه‌وه رێگری لێكرا.
سه‌رچاوه: ته‌سنیم