ئاژانسی ئه‌عماقی داعش په‌كخرا
ماوه‌ی یه‌ك ساڵه هه‌وڵیانداوه هاكی بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌لجیكا رایگه‌یاند، به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌وروپا توانیویانه ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌عماقی سه‌ر به داعش له‌كار بخه‌ن.
ئه‌عماق، یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین ئامراز و ئاژانسه پڕوپاگه‌ندییه‌كانی داعش، كه له ماوه‌ی رابردوودا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕای په‌ڕگیر و توندڕه‌وانه‌ی داعش.
پۆلیسی به‌لجیكا روونیكردووه‌ته‌وه، به هاوكاری شاره‌زایانی یۆرۆپۆڵ له بواری ئه‌لیكترۆنی توانیویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه میدیاییه‌كه‌ی داعش و له‌كاری بخه‌ن.
ئاشكراشیكردووه، پرۆسه‌كه له پێنجشه‌م و هه‌ینی رابردوودا ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه شاره‌زایانی بواری ئه‌لیكترۆنی له هه‌وڵدان ئه‌و هێرشه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوونه‌ته‌وه.
داواكاری گشتیی فیدراڵی له به‌لجیكا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌زاران هه‌ژماری په‌یوه‌ست به ئه‌عماقی داعش داخراوون، هه‌رچه‌نده داعش هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئاژانسه‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوود بوونه.
له 2018شدا پۆلیسی ئه‌وروپا و به‌لجیكا هه‌وڵیانداوه، ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئاژانسه‌كه‌ی داعشدا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان بێ ئاكام بووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر