سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەکە لە مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکەن و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەسەر بکەنەوە.

سەرچاوەکە گوتی: نێچیرڤان بارزانی سەردانی بارەگای چەند لایەنێکی سیاسی دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا و پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکات.