سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەکە لە مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکەن و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەسەر بکەنەوە.
سەرچاوەکە گوتی: نێچیرڤان بارزانی سەردانی بارەگای چەند لایەنێکی سیاسی دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا و پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکات.