سوپای توركیا: ژماره‌یه‌ك تونێلی هه‌سه‌ده‌ی له سه‌ری كانی دۆزییه‌وه
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) به‌كاریان هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له شارۆچكه‌ی سه‌ری كانی، توانیویانه تۆڕێكی تونێلی سه‌ربازی بدۆزنه‌وه، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) به‌كاریان هێناوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا راشیگه‌یاندووه، ئه‌و تۆڕه تونێله به‌كارهێنراوه بۆ خۆپاراستن و كاروباری سه‌ربازی.
دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌ری كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامه له كێوماڵكردنی ناوچه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییانه‌ی هه‌سه‌ده دوای كشانه‌وه‌ی له ناوچه‌كه به‌جێی هێشتوون.

