سەرۆكی ھەرێم لە سلێمانی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە

لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەیاوەری مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆكی ھەرێم، سەردانی شاری سلێمانی دەكات و لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی كۆدەبنەوە.

ھاوژین جەمال پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی و جێگرەكانی بگەنە شاری سلێمانی و لە یەكەم وێسگەی سەردانەكەشیان بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت و لەگەڵ رێكخەرو سەركردەكانی ئەو حزبە كۆدەبێتەوە. دواتر لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە كۆدەبنەوە".

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "ئەجندای سەرەكی سەردانی دەستەی سەرۆكایەتی ھەرێم بۆ سلێمانی و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكان، بۆ یەكڕیزی و یەكھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە لەناوخۆ و پێشھاتەكانی عێراق و ناوچەكە".