پرۆژەی جووت سایدی ناو بازاڕی رانییە دەستیپێکردەوە

کێشەکان چارەسەرکران

K24 – هه‌ولێر:

دوای چارەسەکردنی کێشەی چەند خاوەن موڵکێک، پرۆژەی جووت سایدی ناوبازاڕی رانییە دەستی پێکردەوە.

بەشێک لەو خاوەن موڵکانەی حەوت ساڵ پێش ئێستا بەو بڕە قەرەبووە ڕازی نەبوون کە حکوومەت بۆی تەرخان کردن بوون، ئێستا رازی بوون و دەستیان کرد بەتێکدانی دووکانەکانیان.

حسێن محمود قایمقامی قەزای رانیە بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەشێک لەخاوەن دووکانەکان دەستیان کردووە بەتێکدانی دووکانەکانیان و حکوومەت قەرەبوویان دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوانی تریش کە دۆسیەکانیان تا ئێستا لە دادگایە لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی بە قەرەبووی حکوومەت رازی بن و پڕۆژەکە کە پڕۆژەیەکە بۆ بەرژەوەندی گشتی تەواو بکەین .

پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی رانیە ساڵی 2013 بەگوژمەی دوو ملیۆن و 892 هەزار دۆلار دەستی بەکارکردن کرد، بەهۆی رازی نەبوونی بەشێک لەخاوەن موڵکەکان پڕۆژەکە بە ساید و نیوێک مایەوە و تەواو نەکرا .

ئێستا حکوومەت دەیەوێ چاوەڕوانی خەڵکی رانیە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و دووسایدی ناو بازاڕی رانیە لەگەڵ قەرەبووی خاوەن موڵکەکان تەواو بکات.

H.J