نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان
سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەودان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هه‌ریه‌ك له جێگره‌كانی مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، گه‌یشتنه شاری سلێمانی و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانی بارەگای چەند لایەنێکی سیاسی دیکە دەکات.
ئامانج لەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم، یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدایە؛ هه‌روه‌ها، له باره‌ی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی له به‌غدا لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکرێت.
H.J