مەسرور بارزانی و بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوونەوە

بەریتانیا پشتیوانی لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستیفانی ئەلقاق بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کۆبووە و هاوڕابوون لەوەی، ناجێگیریی عێراق سوودی بۆ هیچ لایەنێک نابێت.

لە دیداەرکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیبوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا .

جەخت لەوە کرایە کە ناجێگریی بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی نییە.

 دووپاتیش کرایە کە پێویستە دەرەفەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی خۆپێشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان.

هەروەها، شاندی بەریتانی پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی.

H.J