نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسووڵ کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێک لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هه‌ریه‌ك له‌ جێگره‌كانی مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، لە شاری سلێمانی لەگەڵ کۆسرەت رەسووڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە.

ئەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم  و کۆسرەت رەسوڵ، لە دوای کۆبوونەوە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و سەردانکردنی گۆڕی نەوشیروان موستەفا لە سلێمانی دێت.

ئامانج لەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم، یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدایە؛ هه‌روه‌ها، له‌ باره‌ی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی له‌ به‌غدا لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکرێت.

H.J