چاوشئۆغلۆ: ئێس400مان بۆ به‌كارهێنان كڕیوه نه‌ك هه‌ڵگرتنی له‌ناو سندوقدا
به‌كاری ده‌هێنین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره په‌یمانی به هیچ لایه‌نێك نه‌داوه، تا سیستمی به‌رگری مووشه‌كی (ئێس400)ـی رووسی كارا نه‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: توركیا پێویستی به‌و سیستمه مووشه‌كییه هه‌یه بۆیه كڕیویه‌تی.
ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ بۆ رۆژنامه‌نووسان دواو و گوتی: تاقیكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه‌ی رووسیا ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، ئێستا له توركیا ته‌نیا یه‌ك سیستمی به‌رگری مووشه‌كی هه‌یه، ئه‌ویش ئسپانییه و ئه‌نقه‌ره بۆیه ناچار بووه، سیستمی به‌رگری رووسی بكڕێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، مه‌به‌ستیان له كڕینی (ئێس400) بۆ به‌رگریكردن و پاراستنی توركیایه، نه‌ك له ناو سندوقدا هه‌ڵیبگرن.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستیكرد به تاقیكردنه‌وه‌ی راداره‌كانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی (ئێس400)ی رووسی، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، كریستۆڤه‌ر ڤان هولین، رایگه‌یاند، توركیا سنووری رێگه‌پێدراوی خۆی به‌زاندووه.
ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان دوای دوو هه‌فته له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆشكی سپی، سینگی ده‌رپه‌ڕاندووه و هێڵی سووری به‌زاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، له تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی (ئێس400) هیچ كادیرێكی ته‌كنیكی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری كردبێت.
گوته‌بێژێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش، به ئاژانسی تاسی رووسی راگه‌یاندووه، هه‌نگاوه‌كانی توركیا به‌ره‌و رووسیا ناكۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی توركیا هه‌یه‌تی له چوارچێوه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیدا و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیان له‌سه‌ر هاوكاری دوولایه‌نه‌ی توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.