رووسیا سووتهمهنی به ئهڵماس دهفرۆشێت
پێشتریش نهوتی به قاوه و توتن و مانگا گۆڕیوهتهوه
K24– ههولێر:
زیمبابۆی بە بەهای 1.4 ملیار دۆلار بۆ ماوەی سێ ساڵ سووتەمەنی لە رووسیا بە ئەڵماس دەکڕێت.
لە رۆژنامەی "بزنس تایمز"دا هاتووە، رووسیا مانگانە بە بەهای 40 ملیۆن دۆلار ئەڵماس لە کۆمپانیای ئەڵماسی حکوومی زیمبابۆی وەردەگرێت و لە بەرامبەردا نەوتی پێدەدات، بەڵام تا ئێستا وردەکاری لەبارەی بارە نەوتەکان نەزانراوە.
لە گرێبەستەکەدا سێ لایەن هەن، تێیدا هەردوو کۆمپانیای "ئالروسا" و "تات نیفتی" رووسی بەشدارن، "ئالروسا" ئەڵماس وەردەگرێت و لەبەرامبەردا "تات نێفت" نەوت هەناردەی زیمبابۆی دەکات.
ئەوەش یەکەم جار نییە زیمبابۆی بە سیستەمی ئاڵووگۆڕی کاڵا شت بکڕێت، بەڵکو 19 ساڵ پێش ئێستاش ئەو وڵاتە ئەفریقییە لە کاتی قەیرانی سووتەمەنی دا، نەوتی بەرامبەر مانگا و قاوە و تووتن لەگەڵ لیبیا دەگۆڕییەوە.
هەروەها ئەمساڵیش قەیرانی سووتەمەنی جارێکی دیکە سەر هەڵداوەتەوە ئەوەش خەرجییەکانی گواستنەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە، هەروەها رێژەی هەڵاوسانیش لە 2019 بە شیوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە, بە جۆرێک ئەو پێنوێنە لە مانگی تشرینی یەکەم 440% تۆمارکردووە.