ئاژانسی وزە: پێویستە ئۆپێک بڕیاری گونجاو بدات
"پێویست بۆ رەچاوکردنی ئابووری جیهان ئۆپێک بڕیاری گونجاو بدات"
K24– ههولێر:
بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئۆپێک لە کۆبوونەوەی داهاتوویان بڕیاری گونجاو بدەن، ئابووری جیهان لەبەرچاو بگرن کە ئێستا لە داڕمانە.
فاتح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە پەراوێزی کۆنفرانسێکی وزە لە ئۆسلۆ رایگەیاند، "بڕیار بە دەست وڵاتانی ئۆپێکە، بەڵام ئەوەی دەیبینیم گوشارەکان لەسەر رێکخراوەکە و وڵاتی رووسیا بەهێزە ئەوەش بە بەهێزی وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە دەگەڕێتەوە وەک ئەمهریکا، بەرازیل، نەرویج و غانا و وڵاتانی دیکە".
گوتیشی: "نەوتێکی زۆر لە بازارەکاندا دەبێت، هیوای دەخوازم بڕیارێکی گونجاو بۆ خۆیان بۆ ئابووری جیهان بدەن کە لە داڕماندایە".
بە شێوەیەکی گشتی، بیرۆڵ پێیوایە خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا هەیە، کە هۆکارەکەی سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهانە بە تایبەت چین.
لەبارەی ئەمهریکاش، بیرۆڵ پێیوایە گەشەی بەرهەمهێنانی نەوتی لیتەیی سستببێتەوە بەراورد بە گەشە بەهێزەکەی رابردووی، کە هۆکارەکەی سەختی داراییە لە لایەن بەشێك لە وەبەرهێنەرەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا.
بیرۆڵ گووتیشی: "ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو سستبوونەوە بە دیدەکەین، هەست بە پاشەکەشە ناکەم، بەڵام پێم وایە گەشە کردن سست دەبێتەوە".