به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا دانیشتووانی گوندێك ئاواره‌بوون

فڕۆکەکان 3 تا 4 جار دەوروبەری گوندی سەرگەینێڵی بۆردوومان کردووە

K24 - پشده‌ر:

بەهۆی بۆردومانی گوندەکەیان لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە، دانیشتووانی گوندی سەرگەینێڵی سنووری سەنگەسەر/ پشدەر، بەتەواوی ئاوارە دەبن.

نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری ناحیەی سەنگەسەر بە کوردستان 24ی راگەیاند، بۆردومانەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و فڕۆکەکان 3 تا 4 جار دەوروبەری گوندی سەرگەینێڵی بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد زیانە گیانیەکان نەزانراون، بەڵام زیانی ماڵی زۆریان به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

بەوتەی ناوبراو، دانیشتووانی گوندەکە لەترسی بۆردومانەکان، گوندەکەیان بەرەو گوندی سینەمۆکەی دراوسێیان چۆڵکردووە.