له واشنتن كه‌سێك ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كرد و خۆی كوشت
له به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی روویداوه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه‌سێك له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌ی له چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كردووه، دواتر خۆی كوشتووه.
پۆلیسی واشنتن راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی ڤانكۆڤه‌ری واشنتن و له به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی روویداوه و پۆلیس راوه‌دووی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان ناوه و دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
برنت وادیل، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه، ره‌نگه هۆكاری رووداوه‌كه له ئه‌نجامی توندوتیژی خێزانییه‌وه بووبێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه پێشتر زیندانیكراوه و قوربانییه‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
There was incident, not sure details. The ramp closure is related. This is a @ClarkCoSheriff incident. https://t.co/9Yk5FIoVx2
— Trooper Will Finn (@wspd5pio) November 26, 2019