هاوپه‌یمانێكی پێشووی ئه‌ردۆغان: تاكڕه‌وی زیانی له وڵات داوه
ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره گرت
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، عه‌لی باباخان، رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی ره‌های تاكه‌كه‌سی و تاكڕه‌وی زیانی له توركیا داوه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌به‌رتورك، عه‌لی باباخان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، پارتێكی نوێ له توركیا درووست ده‌كات و گوتیشی: توركیا چووه‌ته تونێلێكی تاریكه‌وه و رۆژ دوای رۆژ كێشه‌كانی زیاتر ده‌بن.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌سه‌ڵاتی ره‌های تاكه‌كه‌سی و تاكڕه‌وی ئه‌ردۆغان وڵاتی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زیاتر كردووه‌ته‌وه.
عه‌لی باباخان، له رابردوو پۆستی وه‌زیری ئابووری و دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه و پێشتریش له ماوه‌ی ساڵانی 2009 تا 2015 جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه.
باباخان، له ته‌مموزی 2019دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی توركیا راگه‌یاندووه. هه‌رچه‌نده له 2002دا یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر