مشك ئینتەرنێتی له وڵاتێك پهكخست
لە نزیکی تالینی پایتەختی وڵاتەکە
K24 – ههولێر:
ئهمڕۆ هێڵی ئینتەرنێت لە ئیستۆنیا پچڕا، هۆکارەکی پچڕاندنی وایەرەکانی فەیبەر ئۆپتیکی ژێر زەوی بوو لە لایەن مشکەوە لە نزیکی تالینی پایتەختی وڵاتەکە.
بەوەش پەیوەندی بە پێگەی فەرمی ئەلیکترۆنی حکوومەت بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر پەکی کەوت.
جگە لەوەش ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کە لە لایەن سندووقی بیمەی تەندروستی وڵاتەکە بەڕێوەدەبرێت پەکی کەوت.
کایدۆ بلۆفیتس بەڕێوەبەری تۆڕەکان ئاژانسی رێکخستنی زانیارییەکانی حکوومەت لە لێدوانێکی بۆ رۆژناماەی پۆستیمز رایگەیاند: "زیان بەر تۆڕی پەیوەندییە بە تەل و بێ تەلەکانی وڵات گەیشتووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات دەیان مەتر وایەری فایبەر ئۆپتیکیان گۆڕیووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، کە بەهۆیەوە تۆڕی تەواوی وڵات پەکی کەوت".