نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات
شاندی باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هه‌ردوو جێگره‌كانی، سه‌ردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات و لەگەڵ ئەمیری كۆمەڵ بارودۆخی عێراق و ھاوھەڵوێستی فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا تاوتوێ دەكەن.
دوێنێ شاندی باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌دا شانده‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه.
هاوكات شانده‌كه سه‌ردانی ئارامگه‌ی هه‌ریه‌ك له مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد.
ئه‌مڕۆش بڕیاره شانده‌كه له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆببێته‌وه.