نوێترین دیمانه‌ی مێسی بڵاوكرایه‌وه
مێسی: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵاته‌كه ببمه‌وه زۆر تایبه‌ت ده‌بێت
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ناسنامه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری2019 لیۆنێل مێسی له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت شتێكی باش ده‌بێت بۆ جاری شه‌شه‌م ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێت، ئاشكراشی ده‌كات باڵۆن دۆری2009 كه یه‌كه‌مجاری بوو به‌ده‌ستی بهێنێت، تایبه‌تمه‌ندترینه له‌لای ئه‌و یاریزانه.
ته‌نیا چه‌ند رۆژێك ماوه بۆ ده‌ركه‌وتنی ناسنامه‌ی براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری 2019، كه ساڵانه گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی به باشترین یاریزانی جیهانی ده‌به‌خشێت، زۆرترین ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه لیۆنێل مێسی ئارجێنتنی و ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا بۆ جاری شه‌شه‌م ده‌بێته براوه‌ی بالۆن دۆری 2019.
له‌مباره‌یه‌وه لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵاته‌كه ببه‌مه‌وه شتێكی نایاب ده‌بێت، یه‌كه‌م نازناوی باڵۆن دۆر له‌لای من زۆر تایبه‌ته، بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش به ماندووبوونی به كۆمه‌ڵ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.
مێسی گوتیشی: هه‌موو كاتێك ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی گرنگه ماندووبوونی به كۆمه‌ڵه، له 2009 یه‌كه‌م خه‌ڵاتی باڵۆن دۆرم برده‌وه، ئه‌و خه‌ڵاته تایبه‌تمه‌ندترینه بۆ من، پێشتریش كاتێك من چاڤی و ئینیێستا، كه له 2010 به‌ربژێر بووین بۆ خه‌ڵاته‌كه، كاتێكی تایبه‌ت بوو چونكه ماوه‌یه‌كی درێژ به‌یه‌كه‌وه بووین و كۆمه‌ڵێك نازناومان برده‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه، تیمێكی فرانس فوتبۆڵ له بارسێلۆنان بۆ ئه‌وه‌ی به مێسی رابگه‌یه‌نن كه براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یه و وێنه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌گرن، به‌ڵام دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كلا ده‌بێته‌وه مێسی بۆ جاری شه‌شه‌م ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه یاخود له نێوان رۆناڵدۆ و ڤان دایك یه‌كێكیان ده‌بنه خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه.
مێسی له ساڵی 2009 له ته‌مه‌نی 22 ساڵی بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی بالۆن دۆری برده‌وه، كه له‌و ساڵه‌دا بارسێلۆنا هه‌رسێ نازناوی لالیگا و جامی شا و چامپیۆنزلیگی برده‌وه.