كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كۆتایی به ژیانی Windows 7 ده‌هێنێت
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز 7 ده‌كاته‌وه
K24-هەولێر
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز 7 ده‌كاته‌وه بۆ له‌مه‌ودوا ئیش به ویندۆز7 نه‌كه‌ن، به‌ڵكوو سیسته‌می وه‌گه‌ڕخستنیان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ویندۆز 10 چونکە:
1- ویندۆز 7 سڕ ده‌كرێت، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به نیازه هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه دابخات كه بۆ چاره‌سه‌ری ویندۆز 7 له ڕێگای ئۆنلاینه‌وه به‌رده‌ستن. له پاش 14ی كانوونی دووه‌می 2020، هه‌موو ئه‌ندازیاره‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له پاڵپشتی و یارمه‌تیدان ده‌وه‌ستێنرێن تا پشتگیری له ویندۆز 7 نه‌كه‌ن، چونكه ئاماده نین ڕێگاكانی خۆپاراستن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تووشبوون به هاك بگرنه ئه‌ستۆ. ئه‌مه‌ش له دوای وه‌گه‌ڕخستنی ویندۆز 10.
2- كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕێگایه‌كی دووری گرته‌به‌ر بۆ پاراستنی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخستنی ویندۆز 7، ئه‌ویش له ڕۆژی ده‌رچوونی له تشرینی یه‌كه‌می 2009 تاوه‌كوو 14ی كانوونی دووه‌می 2020.
3-ئایا ده‌كرێت به‌بێ ئینترنێت ویندۆز حه‌وت به‌كاربهێنین؟ به‌دڵنیاییه‌وه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌موو ئه‌و یوزه‌رانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، ده‌توانن كۆتایی سیسته‌می وه‌رگه‌ڕخستنی ویندۆز 7 به‌كار بهێنن، به‌و مه‌رجه‌ی په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێته‌وه نه‌كه‌ن. چونكه له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێك و هاتنی هه‌ر هاكێكدا، یاخود هه‌ر ڤایرۆسێك، كۆتایی به سیسته‌مه‌كه‌ت دێت و ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ناوچوونی هه‌موو زانیارییه‌كان.
4- چۆن سیسته‌می وهگهڕخستنهكه له ویندۆز 7 بۆ ویندۆز 10 به‌رز بكه‌ینه‌وه؟
سه‌ره‌تا كۆپییه‌ك له زانیارییه‌كان وه‌ربگره.
- سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه (Windows)
- كلیك له‌سه‌ر (Download tool now) بكه
- كلیك له‌سه‌ر (Upgrade this PC now) بكه

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ویندۆز 10
- Processor:1GHz or faster processor.
- RAM: 1GB for 32-bit or 2GB for 64-bit.
- Hard disk space: 16GB for 32-bit, or 20GB for 64-bit.
- Graphics card: DirectX 9 or later.
- Display:800×600 resolution.
ئامادەکاری لەلایەن: هەردی محەمەد