ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی خۆپێشانده‌ره كوژراوه‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌كات
"وێڕای برینداربوونی هه‌زاران كه‌س بهلاهینی كه‌م 7 هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیركراون"
K24- هه‌ولێر:
برایان هوك، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كان له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو له ئێران، زیاتر له هه‌زار خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ناوخۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هوك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئاماژه به كوژرانی زیاتر له هه‌زار خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه، "به هه‌زاران هاووڵاتی ئێران له توندوتیژییه‌كاندا بریندار بوون و به‌لایه‌نی كه‌م 7 هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیركراون".
له 15ی مانگی رابردووه‌وه خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی له دژی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ هێنده له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سازكران و به‌گوێره‌ی چالاكوانان، له توندوتیژییه‌كاندا رۆژانه خۆپێشانده‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كوژران و بریندار ده‌كران.
H.B