ڤیان سه‌بری: فراکسیۆنە عێراقییه‌كان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ناکۆکن
"تۆماری دەنگدەران لەسەر بنەمای پارێزگاکان داندراوە نەك شارۆچکەکان"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكۆكن.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراش ده‌كات: بەشێك لە فراکسیۆنە شیعە و سوننەکان داوا دەکەن، قه‌زا و ناحیه‌كانیش وەك بازنەی هەڵبژاردن دیاری بکرێن. بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و شارەزیان پێی راگەیاندوون، ئەمە کارێکی ئه‌سته‌مه، چونکە تۆماری دەنگدەران لەسەر بنەمای پارێزگاکان داندراوە نەك شارۆچکەکان.
H.B