ڤیدیۆ.. به‌ر له‌وه‌ی بچنه ژووری منداڵبوون پزیشكێك سه‌ما به‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه منداڵیان ده‌بێت
پزیشكه‌كه خۆیشی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته سكپڕه‌كان سه‌ما ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له‌وه‌ی بچنه ژووری منداڵبوون، پزیشكێكی به‌رازیلی سه‌ما به‌و ئافره‌تانه ده‌كات، كه واده‌ی منداڵبوونیان هاتووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ریان كه‌م بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی روسیا الیوم، ئه‌و پزیشكه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاره جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی، پرۆسه‌ی منداڵبوونیش لای ئافره‌تان ئاسانتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه به‌هۆی سهماكردنهكهوه ماسوولكه‌كانی حه‌وز نه‌رم ده‌بن و بۆ منداڵبوون پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری ناكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی سهماكردنهكه ئاسایی بێت، میوزیك بۆ ئافره‌ته سكپڕه‌كان پێ ده‌كات و خۆیشی له‌گه‌ڵیان له‌به‌ر ئاوازی میوزیكه‌كه سه‌ما ده‌كه‌ن.
H.B