دوو سێو لە رۆژێکدا رێژەی کۆلیسترۆڵ چەند دادەبەزێنێت؟
توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەری سێو لەسەر دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، خواردنی دوو سێو لە رۆژێکدا سوودی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
جولیو لۆڤێگروڤ، پرۆفیسۆری توێژینەوە لە زانکۆی ریدینگ، دەڵێت: "رەنگە تا رادەیەک ئەو قسەیە راست بێت کە دەڵێت، رۆژانە سێوێک بخۆ و سەردانی پزیشک مەکە".
دەشڵێت، ئەو کەسانەی لە رۆژێکدا دوو سێو دەخۆن، بە رێژەی 4% بە بەروارد بەو کەسانەی شەربەتی جیاواز دەخۆنەوە، رێژەی کۆلیسترۆلیان دادەبەزێت.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی سێو دەوڵەمەندە بە فایبەر و پۆلیفێنۆل و سوودی بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆل هەیە کە ئەمەش کاریگەر لەسەر تەندروستی دڵ و دەمارەکان دەبێت.
لە توێژینەوەکە بۆ ماوەی دوو مانگ رۆژانە دوو سێو دراوە بە گروپێک و شەربەتی جیاوازیش دراوە بە گروپێکی دیکە، دواتر سەلمێنراوە، رێژەی کۆلیسترۆل لە گروپی یەکەم بە رێژەی 4% دابەزیووە.
The Sun