ئاستی بەرهەمی ناوخۆ لە بەرزبوونەوەدایە
حکوومەتی ھەرێم ئامانجیەتی پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ بکات
K24 - ھەولێر
ئاستی بەرھەمی ناوخۆی لە بەرز بونەوەدایە و یەكێك لە ئامانجەكانی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەو ئاڕاستەیە، کە بەرھەمی ناوخۆ زیاد بکات. ئەمە جگە لەوەی جیاوازی بەرھەمھێنان بەراورد بە ساڵانی پێشوتر بە ئاستێکی باش بەرز بووەتەوە، بەڵام کێشەی ھەرە سەرەکی جوتیاران بە بازاڕ نەکردنی کاڵاکانیانە و داواشدەكەن رێگری لە بەقاچاغ ھیێنانی بەرھەمی دەرەكی بكرێت.
بۆ پەرەدا بە وەبەرھێنانی خۆماڵی لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ چەندین رێوشوێنی گرنگی گرتووەتەبەر تا لە چوار ساڵی داھاتوو بتوانێت ئاستی وەبەرھێنان و بەرھەمی خۆماڵی زیادبکات. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت، چەندین رێكاریان گرتووەتە بەر بۆ زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆیی لەوانە قەدەغە کردنی کۆمەڵێک بەرھەمی ھاوردە لەوانە ھەنار و پیاز و چەندین بەرھەمی دیکە.
ھ.م