یاریزانێکی UFC لە کاتی یاریکردن چەناگەی دەشکێت
یو ئێف سی بە یەکێک لە مەترسیدارترین وەرزشەکان دادەنرێت
K24 – ههولێر:
لە یارییەکی UFCدا، چەناگەی یەکێک لە شەڕکەرەکان دەشکێت و زیانی زۆری پێ دەگات.
کۆلبی کۆڤینگتۆن و کامارو ئوسمان لە یو ئێف سی رووبەڕووبوونەوە، لە پێنج خولی یارییەکەدا، ئوسمان توانی سەربکەوێت، بەڵام چەناگەی رکابەرەکەی شکاند، ئەمەش لە گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار کراوە.
لە دوای یارییەکە ئەو شەڕكەرە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.
لە نەوەدەکان، ئەم جۆرە یارییە رێسا و یاسایەکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی سیناتۆر جۆن مەکین داوای قەدەغەکردنی یارییەکەی کرد، هەندێک لێدان وەک لێدان لە چاو، راکێشانی قژ و لێدانی راستەوخۆ لەشوێنی هەستیار قەدەغەکرا، بەڵام هێشتا ئەم جۆرە یارییە دوور نییە لە مەترسی و هەندێکجار شەڕکەرەکان دووچاری برینی سەخت دەبنەوە.
Colby Covington with his jaw annnnnnd... now without it #UFC245 pic.twitter.com/gljUHKTmVU
— Bleacher Preacher / Sports (@BleachrPreachr) December 15, 2019

Metro