عێراق.. دادگای فیدراڵ پرسی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی یەکلا دەکاتەوە
له 19 ئه‌م مانگه ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماره
K24- هه‌ولێر:
جارێكی دیكە گرفتی دیاریكردنی گەورەترین كوتله‌ی پەرلەمانی له عێراق سەرھەڵدەداتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆك كۆماری عێراق داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دیاری بكات، بۆ ئەوەی كاندیدەكەیان بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێ ڕاسپێرێت.
بەپێی دەستووری عێراقیش ئێستا سائیروون بە 54 كورسی گەورەترین كوتله‌ی پەرلەمانییە، بەڵام لە ئەگەری درووستبوونی ھاوپەیمانی نوێ، ڕەنگە ھەمان سیناریۆی ساڵی 2010 دووبارە ببێتەوە و دادگای باڵای فیدڕاڵ پرسەكە یەكلا بكاتەوە.
19ی ئەم مانگە ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت كه لەبەردەم سەرۆك کۆماری عێڕاقه، بۆ ئەوەی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ ڕاسپێرێت، لەهەمان ڕۆژیشدا سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەر دەسەڵاتەکانی ڕادەستی سەرۆك کۆمار دەکات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خۆپیشاندەرانیش ڕایانگەیاندووە، نایانەوێت سەرۆك وەزیرانی نوێ له‌لایه‌ن پارتە سیاسییەکان دەسنیشان بکرێت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشتر له حزب و حكوومه‌ت پۆستی باڵایان به‌ده‌سته‌وه بووه.
H.B