رۆناڵدۆ گرانبەهاترین شوقە لە شاری لیسبۆن دەکڕێت
وێنەی شوقەکە ببینە
K24 – ههولێر:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی، گرانبەهاترین شوقەی لە شاری لیسبۆنی پورتوگال بە بەهای شەش ملیۆن پاوەند کڕی.
میدیاکانی پورتوگال ئاشکرایان کردووە، ساڵی پار ئەو یاریزانە 34 ساڵە شوقەکەی کڕیووە، بەڵام ئێستا ئاشکرا کراوە.
لەناو شوقەکەی رۆناڵدۆ، مەلەوانگە، هۆڵی لەشجوانی، نوێترین تەکنەلۆژیا و سێ ژووری نووستنی تێدایە. رووبەرەکەی سێ هەزار و 100 پێ چوارگۆشەیە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
