زیدان: ئەگەر بارسێلۆنا بۆ کلاسیکۆ مێسی هەبێت ئێمەش چەکی تایبەت بەخۆمان هەیە

زیدان: گوێ بە سکاڵایەکانی بارسێلۆنا نادەم

زیدان رەتیدەکاتەوە پێش یاریی کلاسیکۆ هەست بە دوودڵی بکات و دەڵێت 'ئەگەر بارسێلۆنا مێسی هەبێت، ئێمەش چەکی تایبەت بەخۆمان هەیە'.

زینەدین زیدان، راهێنەری بارسێلۆنا لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یاریی کلاسیکۆ کە وابڕیارە سبەی شەو کاتژمێر 10:00 بەڕێوە بچێت، رایگەیاند 'ئێمە ئێستا بە کاتێکی باشدا تێدەپەڕین بەمدواییانە کۆمەڵێک ئەنجامی باشمان بەدەستهێنا، من هیچ لەبارەی یاریی کلاسیکۆوە هەست بە دوودڵی ناکەم، بەڵکو دڵخۆشم بەوەی ئەم یارییە ئەنجام دەدەین، تەنیا من نا بەڵکو هەموومان دڵخۆشین بەم یارییە، هەوڵیش دەدەین %100 هزر و هۆشمان لای یارییەکە بێت، بیرمە کاتێک یاریزان بووم ئەم یارییانەمان ئەنجام دەدا زۆر تایبەت بوون، من گوێ بە سکاڵایەکانی بارسێلۆنا لە دژی ناوبژیوانان نادەم و بڕواش ناکەم ئەو سکاڵایانە کاریگەریی لەسەر یاریی کلاسیکۆ هەبێت، پێویستە واز لە ناوبژیوان بهێنین کاری خۆی بکات، بارسێلۆنا ئاتسێکی بەرز پێشکەش دەکات ئێمەش ئاستێکی بەرزمان هەیە، ئەوان مێسییان هەیە، ئێمەش چەکی تایبەت بەخۆمان هەیە'.

هەروەها زیزۆ گوتیشی 'ئێمە پێویستە بە درێژایی 90 خولەکی یارییەکە دەرفەتیان پێنەدەین و کۆنتڕۆڵی خۆمان لەدەست نەدەین، گاریس بەیل بۆ ئەم یارییە ئامادەیە، تازە ئەوەی لە رابردوو روویدا رۆیشت، پێویست ناکات بیری لێبکەینەوە، بەیل وەکو سەرجەم یاریزانەکانی دیکە بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادەیە'.