گریزمان: به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه 100% بۆ كلاسیكۆ ئاماده‌ین
گریزمان: باوكم شانازیم پێوه ده‌كات كه درێسی بارسێلۆنام پۆشیوه
ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هاوشانی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی به رێژه‌ی 100% بۆ یاری كلاسیكۆ ئاماده‌ن، ده‌شڵێت: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بتوانم له كلاسیكۆ گۆڵ بكه‌م.
ئانتوان گریزمان پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دڵخۆشه یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، ده‌شڵێت: باوكم شانازیم پێوه ده‌كات كه درێسی بارسێلۆنام پۆشیوه و ده‌مه‌وێت به بردنه‌وه‌ی نازناو و تۆماركردنی گۆڵ ناوی خۆم له مێژووی بارسێلۆنا تۆمار بكه‌م.
گریزمان ده‌شڵێت: ئێمه بۆ یاری كلاسیكۆ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و به رێژه‌ی 100% بۆ سه‌ركه‌وتن ئاماده‌ین، ئه‌م ماوه‌یه‌ش له میدیاكان و ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه به‌رده‌وام باسی كلاسیكۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش زۆر سه‌رنجی منی راكێشا بوو، به‌جۆرێك به‌رده‌وام چاوم له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن بوو، چونكه لای من كلاسیكۆ خه‌ونێكی گه‌وره‌یه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه به‌هۆی دۆخی نائارامی كه‌ته‌لۆنیا له گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخرا.
.jpg)