بەخێوكردنی قەل دەبێتە سەرچاوەی سەرەكی بژێوی ژیانی خێزانێك
زیاتر لە 2 ھەزار قەل بەخێو دەكات
K24 - سلێمانی
ئاوات رەسوڵ، دانیشتووی گوندی گوێزەڕەش سەر بە ناحیەی زەلانەی شارباژێرە، بژێوی خۆی و خێزانەكەی لەسەر بەخێوكردنی قەلە. زیاتر لە دوو هەزار قەلی هەیە و خۆشی دکتۆری ڤێتەرنەریە و جگە لە قەلەكانی خۆی باڵندە و ئاژەڵانی خەڵكیش چارەسەر دەكات.











