هه‌فته‌یه‌كی ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
به‌شێك له یانه‌كان ریزه‌كانیان به یاریزانانی خولی نایابی عێراق پته‌وكردووه
سبه‌ی پێنچ شه‌مه گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش كاتژمێر (2)ـی دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان چاوه‌ڕوانه.
سیروانی نوێ ـ هه‌ندرێن
سیروانی نوێ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات، تیپه‌كه‌ی رزگار عه‌لی راهێنه‌ر، به شایسته‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، سیروانی نوێ به 14 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
هه‌ندرێن، نوێنه‌ره‌كه‌ی پایته‌خت بۆ ئه‌م یارییه، له ڕووی ده‌روونیه‌وه ئاماده‌ن، چونكه گه‌ڕی رابردوو یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان له خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا، له‌م یارییه‌دا ئه‌ركیان قووڕسه، هه‌ندرێن خاوه‌نی 7 خاڵه و له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
زێره‌ڤانی ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
زێره‌ڤانی له یاریگه‌ی خۆی له یارییه‌كی زه‌حمه‌ت دا میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، سلێمان ره‌مه‌زان، ئه‌م وه‌رزه پێكهاته‌كه‌ی باش نییه، بۆیه له چه‌ند یاریی ڕابردوو ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بووه، زێره‌ڤانی 7 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، ورده ورده له ململانێكردنی نازناوه‌كه و گه‌یشتن به پێشه‌نگی خوله‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 12 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌م دێت.
سۆران ـ هه‌ولێر
یانه‌ی سۆران له‌سه‌ر یاریگه‌ی رواندوز میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، سۆران به‌رامبه‌ر یانه‌كانی پایته‌خت باش ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه له سێ یاریی ته‌نها خاڵێكی لێ وه‌رگرتوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م بردنه‌وه به‌سه‌ر یانه‌یه‌كی پایته‌خت له‌سه‌ر حیسابی هه‌ولێر به‌ده‌ستبهێنێت، سۆران خاوه‌نی 12 خاڵه و پله‌ی هه‌شته‌م به‌شیه‌تی.
هه‌ولێر، به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو ئه‌نجامی باشی تۆمار كردووه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش تواناكانی هۆگر حوسێنی گۆڵگه‌ری تیپه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه كاپتنی تیپهكهشه، هه‌ولێر خاوه‌نی 12 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌م دێت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ برایه‌تی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، میوانداری برایه‌تی ده‌كات، تا ئێسته سه‌وزپۆشه‌كانی سلێمانی خراپترین ئه‌نجامیان له خوله تۆمار كردووه، ته‌نها دوو خاڵیان هه‌یه و له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی ده‌بینرێت.
برایه‌تی، خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه، چاوی له‌وه‌یه پێشه‌نگ وه‌ربگرێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فه‌رحان شكوری هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌فتیان هێناوه، چونكه تیپه‌كه‌ی فاتیح حه‌مه‌خان كێشه‌ی له گۆڵكردن هه‌یه، برایه‌تی به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ پله‌ی دووم به‌شیه‌تی.
دهۆك ـ شێروانه
یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه‌ی كهلارییهكان ده‌كات، دوای 70 رۆژ یاریزانه‌كانی دهۆك مووچه‌یه‌كیان وه‌رگرت، كه ره‌نگه تا ڕاده‌یه‌ك لایه‌نی ده‌روونی تیپه‌كه‌ی باش كردبێت، بۆ ئه‌م یارییه به‌یاری ئهبوبهكریان له یانه‌ی نه‌فت هێناوه‌ته ریزه‌كانیان، كه له به‌رگری یاریی ده‌كات، دهۆك 8 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دایه.
شێروانه، دوای هه‌شت گه‌ڕ تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، بۆ ئه‌م یارییه سامح رۆسته‌م گۆڵكه‌ری مێژووی خولی كوردستانیان هێناوه‌ته ریزه‌كانیان، شێروانه 5 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
نه‌ورۆز ـ زاخۆ
نه‌ورۆز له شاری سلێمانی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی زاخۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاتنی یونس سلێمان راهێنه‌ر ئه‌نجامه‌كانی نه‌ورۆز باشتربوون، له كۆی 4 یاریی 8 خاڵی بۆ ده‌سته‌به‌ركردوون، هیچ شكستی نییه، نه‌ورۆز خاوه‌نی 9 خاڵه و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
زاخۆ، به قه‌یرانێكی قووڵی دارایی تێده‌په‌ڕێت، گرفتیان له پێدانی مووچه و پاره‌ی یاریزانه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا كاری كردۆته سه‌ر ئاستی یانه‌كه، زاخۆ 10 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی حه‌وته‌م دێت.
