په‌رله‌مانتارێكی كورد: پیلانێكمان پووچه‌ڵ كرده‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ رۆژی دووشه‌ممه دواخرا
K24 - به‌غدا:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نێت، "پیلانێكمان پووچه‌ڵكرده‌وه".
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، پرۆژه یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، له 50 مادده پێكهاتووه و له كۆبووه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویش، 14 مادده ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی مادده‌ی 15 و 16ی پرۆژه یاساكه گرفتی له‌سه‌ر درووستبوو و ته‌واوی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تێبینیان له‌سه‌ری هه‌بوو، رێككه‌وتن كرا كه ئه‌و دوو مادده‌ی نه‌خرێته ده‌نگدان، به‌ڵام محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پابه‌ندی نه‌بوو.
مه‌ریوان نادر, په‌رله‌مانتاری كورد رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی مادده‌ی 14 ته‌واو بوو، هه‌ستكرا ده‌یانه‌وێت مادده‌ی 15 و 16 بخرێته ده‌نگدان، بۆ ته‌واوی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان په‌كخست و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی شیعه و سووننه‌ش پشتیوانیان كردوون.
راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و دوو مادده‌یه، قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌كرێنه بازنه‌ی جیای هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌نگێكی زۆری كورد له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به فیڕۆبچێت، به‌تایبه‌تیش له ناوچه كوردستانییه‌كان.
گوتیشی: "توانیمان پیلانێكی خراپ له دژی كورد پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و له دانیشتنی داهاتوو ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی هاوڕان له‌گه‌ڵ ئێمه به بوێرییه‌كی زیاتره‌وه بێنه پێشه‌وه".
ئ. م