تره‌مپ: دیموكراته‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
درۆیه‌كی ترسناكی دیموكرات و چه‌په توندڕه‌وه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، دیموكراته‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و پارتی كۆمارییه‌كان.
تره‌مپ له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه بۆ تۆمه‌تباركردنی و ده‌نگدان له باره‌ی له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی، درۆیه‌كی ترسناكی دیموكرات و چه‌په توندڕه‌وه‌كان و ئه‌وانه‌یه، كه هیچیان پێناكرێت.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی نووسیوه، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و پارتی كۆمارییه‌كان.
دیموكراته‌كان تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه فشاری خستووه‌ته سه‌ر هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه له دژی هانتر بایدن، كوڕی جێگری پێشووی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن بكاته‌وه.