پیاوانی ئاگرکوژێنەوە مارێکی زەبەلاح بە دەست دەگرن

لە تایلەند مارێکی زەبەلاح پشیلەی ماڵێک دەخوات

K24 – هه‌ولێر:

پیاوانی ئاگرکوژێنەوە لە تایلەند، مارێک کە 16 پێ درێژە بە دەست دەگرن و دەیخەنە ناو گوێنیەک.

سۆنگچای تەمەن 63 ساڵ دەڵێت، لە دەنگی سەگەکانی لەخەو هەستاوە، کە هاتووەتەوە دەرەوە دەبینێت، مارەکە پشیلەکەی خواردووە.

دەشڵێت، هەرگیز مارێکی ئەوەندە گەورەم نەبینیوە و نازانم لە کوێ هاتووە، سەگەکانم بە بەخت بوون، ئەگەر زوو فریا نەکەوتینایە، ئەوانیشی دەکوشت.

پیاوانی ئاگرکوژێنەوە، دوای گرتنی مارەکە، لە ناوچەیەکی دوور، مارەکەیان بۆ ژینگەی خۆی گەڕاندەوە.

The Daily Mail

H.J