تەوالێتێکی زیرەک چەندین نەخۆشی مەترسیدار پێشوەختە ئاشکرا دەکات
نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەستنیشان دەکات
K24 – ههولێر:
لە زانکۆی ویسکۆنسین مادیسۆن، تەوالێتێکی زیرەک دروست کراوە کە دەتوانێت پێش تەشەنەکردنی چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار، ئاگادارت بکاتەوە.
تەوالێتەکە لە رێگای میزی کەسەکە، دەتوانێت نەخۆشییەکانی گورچیلە، شەکرە، هەوکردنی میزڵدان و ئەندامانی زاوزێ و چەند نەخۆشییەکی هەرس دەستنیشان بکات.
جاشوا کۆن، توێژەر لە زانکۆکە دەڵێت، لە رێگای پشکنینی میز، دەتوانین بزانین کەچی لەناو خوێندا دەگوزەرێت.
لە رێی پشکنینی میزی مرۆڤ دەکرێت چەند زانیاریەک بزانین، خووی خواردن، وەرزشکردن، جۆری دەرمانی بەکارهێنراو، تەندروستی خەو و چەند شتێکی دیکەی رۆژانە. هەروەها، 600 جۆری نەخۆشی دەستنیشان دەکات بە شێرپەنجە، شەکرە و نەخۆشییەکانی گورچیلەشەوە.
تەوالێتەکە لە رێگای بەرنامەیەکی خۆیەوە زانیارییەکان بۆ پزیشکەکان دەنرێت و ئەوانیش خوێندنەوەی پزیشکیی بۆ دەکەن.
USAToday