یەکێتی چوارەم کۆنگرەی دەبەستێت

ئامادەکارییەکان بۆ چوارەم کۆنگرەی یەکێتی تەواو بوون

K24 – سلێمانی:

ئامادەکارییەکانی بۆ چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی تەواو بوون و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش دەڵێ کۆنگرە تەنیا بۆ ئەوە نییە کێ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی، بەڵکو دەبێت کار بۆ رێکخستنەوە و باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ حزبەکان بکرێت

یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆرینەی ئامادەکارییەکانی بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی تەواوکردووە و سەرکردەکان و دەزگای ھەڵبژاردنی ئەو حزبەش جەخت دەکەنەوە کە کۆنگرە لە کاتی دیارکراوی دا دەبەسترێت.

بڕیاریشە گۆڕانکارییەکی تەواو لە پەیکەری رێکخستنی ئەو حزبە بکرێت، سەرکردە و بەرپرسانی ئەو حزبەش دەڵێن، گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆک یان سکرتێر، گرنگ ئەوەیە لە کۆنگرە ئەندامە ناڕازییەکانمان ئاشت بکەینەوە.

سبەی شەممە 21/12/2019، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەژێر ناوی نوێ بوونەوە کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی دەبەستێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکان تەواو کراون و بڕیاریشە گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پەیکەری رێکخستنی ئەو حزبە بکرێت، بە جۆرێک یەکێتی لەلایەن سێ دەستەوە بەڕێوەببرێت کە بریتین لە دەستەکانی راوێژکاری، دەستەی دانایان و دەستەی سەرکردایەتی، تا ئێستاش ئەمە بەھێزترین سیناریۆیە.

H.J