ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و شاندێكی ئاشەوانانی عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

"لە ھەرێمی كوردستان 44 ئاش كار ده‌كه‌ن"

K24 - ھەولێر

شاندێكی ئاشەوانانی عێراق بە مەبەستی چەند پرسێك سەبارەت بە ئاشەكانی عێراق و بەرھەمھێنانی ئاردی سفر لە ھەولێر كۆبوونەوە.

سالار فاتەكە، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر بە كوردستان24ی رایگەیاند، ئاشەكانی عێراق دەتوانن پێداویستی ناخۆیی پڕبكەنەوە لە ئاردی سفر و ئامانج لە كۆبوونەوەكەش ئەنجامدانی گۆڕانكارییە لەو رێككەوتنەی كە ساڵانی رابردوو لە نێوانیاندا ھەبووە بۆ ئەوەی كوالێتی ئاردەكە باشتر بكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ھەرێمی كوردستان 44 ئاش كار ده‌كه‌ن و جۆرەكانیشیان زۆر باشە.