به‌په‌له.. یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رجه‌م خوله‌كانی راگرت
"مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی وه‌رزشوانان و هانده‌ران دروست بووه"
به‌هۆی ئاژاوه‌ی نێو یاریگه‌كان فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی بۆ كاتێكی نادیار راگرت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه خوله‌كه ده‌ست پێناكاته‌وه تاوه‌كوو سه‌رجه‌م یانه‌كان به‌ڵێنی سه‌لامه‌تی یاریزانان و هانده‌ران و ناوبژیوانان نه‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 دێسێمبه‌ری 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، بڕیاری راگرتنی خوله‌كانی نایاب، پله‌یه‌ك و لاوانی دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كی بۆ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه له هه‌ولێری پایته‌خت ئاماده‌ن بن و به‌ڵێنی سه‌لامه‌تی به‌شداربووانی خوله‌كه بده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌نجامی یاری نێوان هه‌ولێر و سۆرانی له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان هه‌ڵپه‌سارد و لێژنهیهكیشی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی یاری نێوان سۆران و هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان و سیروانی نوێ و زاخۆ له خولی لاوانی كوردستان پێكهێنرا.
راگرتنی خوله‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ی له یاریگه‌ی رواندوز له یاری نێوان سۆران و هه‌ولێر روویدا كه به‌هۆیه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كه كشایه‌وه، رۆژی دواتریش له خولی لاوانی نایابی كوردستان له یاری نێوان سیروانی نوێ و زاخۆ شه‌ڕ و ئاژاوه كه‌وته نێوان یاریزانان و هانده‌ران.