جەنگێکی نوێی ئەمەریکا و رووسیا لەسەر ئەوروپا دەست پێدەکات
ترەمپ بە واژۆیەک رووسیا و یەکێتی ئەوروپا توڕە دەکات
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، واژۆی لەسەر یاسایەک کرد کە سزا دەخاتە سەر هەر دەستە و کۆمپانیایەک کە هاوکاری کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی بکات، بۆری گازی رووسیا – ئەوروپا تەواو بکات کە بە نۆرد ستریم 2 ناسراوە.
پڕۆژەکە لە ژێر دەریا ئەنجام دەدرێت و گاز لە رووسیا دەگەیەنێتە ئەوروپا، ئەمەریکاش ئەم پرۆژەیە بە مەترسی بۆ سەر ئەوروپا لە قەڵەم دەدات.
لای خۆیانەوە، رووسیا و یەکێتی ئەوروپا، ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکایان کردووە.
بۆچی ئەمەریکا دژی پڕۆژەکەیە؟
پڕۆژەکە بە بەهای 11 ملیار دۆلار ئەنجام دەدرێت و واشنتنی تووڕە کردووە چونکە پێی وایە، دەسەڵاتی رووسیا لە ئەوروپا زیاد دەکات و پشکی کۆمپانیا ئەمەریکییەکانیش، ئەوانەی کار لە گازی سروشتی دەکەن، کەم دەکات.
پێشتریش ترەمپ گووتویەتی، پرۆژەکە "ئەڵمانیا دەکاتە دیلی رووسیا".
لە وەڵامی ئەمەش، رووسیا دەڵێت، سەرەڕای سزاکان، پڕۆژەکە بە زووترین کات تەواو دەکەین.
BBC