زێدان باشترین راهێنه‌ری جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
زێدان: ئه‌م یاریزانه كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌دریده
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێیوایه گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی باشترین راهێنه‌ری جیهانه، ده‌شڵێت: فیدی ڤاڵڤێردی كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌دریده.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 دێسێمبه‌ری 2019، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌شداریی پرێس كۆنفرانسێكی كرد له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دژی ئاتڵێتیك بلباو، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه ئاسان نابێت، هه‌روه‌ك چۆن یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ بۆ ئێمه زۆر قورس بوو، ئه‌م یارییه‌ش بۆ ئێمه سه‌خت ده‌بێت چونكه به‌رده‌وام بلباو یارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات.
زێدان له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی باشترین راهێنه‌ری جیهانه، ده‌شڵێت: ئیمه له چامپیۆنزلیگ وه‌ك راهێنه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بینه‌وه و زۆر رێز له پێپ ده‌گرم.
زیزۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا متمانه‌ی خۆی به ته‌كنه‌لۆژیای ڤار دووپات كرده‌وه، ده‌شڵێت: ڤار كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی هه‌یه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م سیسته‌مه زۆرباش ده‌بێت.
له باره‌ی قه‌یرانی گۆڵكردن له هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید، زێدان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، ده‌شڵێت: ئێمه خاوه‌نی یاریزانی گۆڵكه‌ری نایابین، به‌ڵام له یاری كلاسیكۆ نه‌مانتوانی گۆڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره یارییانه ئاسان نین و یاریكردنیش له كامپ نوو قورسه، به‌ڵام ئێمه‌ر رۆژ به رۆژ كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی تیپه‌كه ده‌كه‌ین و له داهاتوو باشتریش ده‌بین و جه‌نگی به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كانیش ده‌كه‌ین.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی میدیاكاراندا ڕه‌تی كرده‌وه كه بتوانێت تا ته‌مه‌نی 60 بۆ 70 ساڵی له راهێنه‌رایه‌تیكردن به‌رده‌وام بێت، له‌مباره‌یه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی گوت: له ئێستادا زۆر دڵخۆشم و به باشی به‌رده‌وامی به كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌ده‌م.
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی ئاتڵێتیك بلباو ده‌كات.