نەخۆشییەکی گەورە هەڕەشە لە داهاتووی ئەمەریکییەکان دەکات
لە جیهان لە ناوچەیەک زۆرخۆریی کێشەیە و لە ناوچەیەک نەبوونی خۆراک
K24 – ههولێر:
ئەگەر ئەمەریکییەکان شێوازی خواردنیان نەگۆڕن، لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو، زیاد لە نیوەیان کێشیان بۆ زیاد لە ئاسایی زیاد دەکات و قەڵەو دەبن.
جیا لەوەش، یەکێک لە هەر چوار ئەمەریکییەک، بە دەست نەخۆشی زۆر قەڵەویی دەناڵێنێت و کێشی لە 100 پاوەند زیاتر دەبێت.
گۆڤاری The New England of Medicine لە راپۆرتێکدا داتای لەسەر شەش ملیۆن هاووڵاتی ئەمەریکی کۆ کردووەتەوە و چەند زەنگێکی ئاگادار کردنەوە بۆ ئەمەریکییەکان لێ دەدات.
توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە، زیاتر دووچاری قەڵەویی دەبنەوە چونکە زیاتر خۆراکە ئامادەکراوەن دەخۆن کە شەکری و ماددەی زیان بەخشیان زیاترە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەرزانی نرخی هەندێک خواردن کە دەبنە هۆی قەڵەویی یەکێکی دیکەی هۆکارەکانە، وەرزش نەکردنیش رۆلی خۆی هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 759 ملیۆن کەس لە جیهان بەدەست نەبوونی خۆراکی پێویست دەناڵێنن بە تایبەت لە وڵاتەکانی هایتی، زامبیا، یەمەن، ئیسۆپیا، چاد و سودان.
CNN