روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانه‌وه
وەزارەتی رۆشنبیری دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە كە دەگوترێت "لە وەزارەتی رۆشنبیری نوكته و پێكه‌نین له فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه كراوه".
لە روونكردنەوەكە ھاتووە: "له هه‌ندێك ئه‌كاونتى فه‌یسبوكه‌وه ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به فه‌رمانى جه‌نابى وه‌زیر نوكته و پێكه‌نین له فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه كراوه، گوایه راوێژکار و وتەبێژ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دورخراوه‌نەته‌وه. ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان سه‌راپاى ئه‌م ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر رێوشوێنى ره‌سمى و پیاده‌كردنى ره‌وتى ئاسایی مامه‌ڵه كردنمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كى شارستانیانه و دوور له هه‌موو هه‌ڵچوون و ده‌رچوون له دابى ره‌سمى".
ئازاد دارتاش، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری راشیدەگەیەنێت: "هیچ فه‌رمانبه‌رێكیش دورنه‌خراوه‌ته‌وه رێزیان پارێزراوه. ئه‌گه‌ر ئاڵ و گۆڕێك له ئیداره كرابێت ئه‌مه به مه‌به‌ستى رێكخستنى كاروبارى وه‌زاره‌ت بووه،هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌م بابه‌ته نییە. جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌نگۆیانه نابنه رێگر له به‌رده‌م پیاده كردنى ستراتیژیه‌تى وه‌زاره‌ت، كه به به‌رگێكى نوێ و سیاسه‌تێكى نوێوه به‌رنامه‌ى بۆ دارێژراوه".
ھ.م